له به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ركه‌وتووه، میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران سیسته‌مى كامێراى چاودێرى به‌غدا له‌كار ده‌خه‌ن و به‌مه‌یش رێژه‌ى تاوان له‌م پایته‌خته زیاتر ده‌بێت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له راپۆرتێكدا ده‌ریخستووه، له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان تاوان له به‌غدا ئه‌نجام دراون، كه‌چى ده‌ركه‌وتووه كامێراكانى چاودێرى له‌كار خراون.
دوو به‌ناوبانگترین ئه‌و رووداوانه كوشتنى هیشام هاشمى توێژه‌رى به‌ناوبانگى عێراقى و رفاندنى هێلا مۆیس بوو كه ژنێكى ئه‌ڵمانییه و له به‌غدا كارى كولتوورى ده‌كات.
رۆژنامه‌كه كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، باس له‌وه ده‌كات مایه‌ى گومانه له كاتى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانانه كامێراكانى چاودێرى له‌كار خراون و هیچ شتێكیان تۆمار نه‌كردووه، بۆیه ده‌بێت ده‌ستێكى ئه‌نقه‌ست له‌پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه بێت.
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه، گوتوویه‌تى ئه‌مه كارى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه، چونكه ئه‌وانن ده‌توانن له شه‌ودا به‌سه‌ر تاوه‌ره‌كان سه‌ر بكه‌ون و كامێره‌كان له‌كار بخه‌ن.
حاكم زاملى سه‌ركرده له ره‌وتى سه‌در و سه‌رۆكى پێشووى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق باسى له‌وه كردووه له چه‌ند رۆژ رابردوودا ده‌ركه‌وتووه كه‌سێكى ده‌مامكدار كامێره‌كان تێكده‌شكێنێ، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ حكوومه‌تى عێراق ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئه‌و دیارده‌یه بكات، چونكه بوونى ئه‌م جۆره تاوانانه له‌ناو پایته‌خت په‌یامێكى نه‌رێنى به ته‌واوى دنیا ده‌دات.