سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له حكوومه‌تى عێراق ئاشكراى كردووه، پێشنیارێك هه‌یه بۆئه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له برى مانگانه به فه‌رمى 45 رۆژ جارێك دابه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له حكوومه‌تى عێراق به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، تا ئێستا وه‌زاره‌تى دارایى پاره‌ى ئه‌وتۆى ته‌رخان نه‌كردووه، تا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان بدات.
وه‌ك ده‌زانرێ تا ئێستا له عێراق مووچه‌ى مانگى ته‌مووزى فه‌رمانبه‌رانى نه‌داوه، سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تى له‌بنه‌ڕه‌تدا دواكه‌وتنه‌كه بۆ نه‌بوونى پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه و جیا له‌مه‌یش پێشنیارێكى وه‌ها هه‌یه 45 رۆژ جارێك مووچه‌یه‌ك به فه‌رمانبه‌ران بدرێت.
عێراق له مانگى نیسانى رابردووه‌وه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى بڕیوه، وه‌ك رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و میدیاكانى جیهانیش باسى ده‌كه‌ن عێراق به هۆكارى سیاسى ئه‌و كاره‌ى كردووه.
جگه له‌مه‌یش به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كى په‌تاى كۆرۆنا،عێراق ناتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى خۆى دابین بكات، چونكه عێراق مانگانه پێویستى به نزیكه‌ى پێنج ملیار دۆلار هه‌یه بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران.