نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، هۆشداری لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەدات.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه ٢٢-٧-٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، کە تێیدا ئاماژە بە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما تا ٤٧ پلەی سیلیزی دەدات.
بەپێی راگەیێندراوەکە، ڕۆژى هه‌ینى داهاتوو ٢٤-٧، له ئه‌نجامى درێژبوونه‌وه‌ى كاریگه‌ریی نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى وه‌رزى گه‌رمی ساڵانه، پێشبینى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما له هه‌فته‌ى ئاینده‌دا ده‌كه‌ین، كه له ڕۆژى هه‌ینى ده‌ست پێده‌كات، تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته پله‌ى گه‌رما به به‌رزى ده‌مێنێته‌وه.
کەشناسی دەڵێت: ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمایه له ته‌واوى هەرێمی کوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك له سه‌نته‌رى پارێزگاى هه‌ولێر و هه‌ڵه‌بجه به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى پێشبینیكراو، له ٤٧پله‌ى سه‌دى نزیك ده‌بێته‌وه، له سه‌نته‌رى سلێمانى و دهۆك پله‌ى گه‌رما له ٤٥ پله نزیك ده‌بێته‌وه، له سه‌نته‌ری كه‌ركووكیش له ٥٠ پله نزیك ده‌بێته‌وه. له ناوچه شاخاوییه‌كان، له‌نێوان ٣٥ تا ٤٢ پله ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ئیداره‌ى گه‌رمیان پله‌ى گه‌رما له سه‌رووى ٥٠ پله‌ى سه‌دى ده‌بێت.
ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان:
