ژنێک کوژرا

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، کوژرانی ژنێکی لەلایەن مێردەکەیەوە راگەیاند.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٢-٧-٢٠٢٠، لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر پیاوێک ژنەکەی بە دەمانچە دەکوژێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای دەشتی هەولێر لە بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێک هێندرا و گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

لە راگەیێندرای بەڕێوەبەرایتەیی پۆلیسی هەولێردا هاتووە: دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد لە ڕووداوەکە، دەرکەوت کەوا ئافرەتێک بەناوی (هنا حەمید لەتیف) لەلایەن مێردەکەی بەناوی (ک.ح.ج) کوژراوە و ھێزەکانی پۆلیس توانیان لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا بەپێی مادە (٤۰٥) لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com