چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت به چاودێرى كه‌شیتوانى نه‌وتى ئاشكرایان كردووه، عێراق پێشیلى رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س كردووه، زیاتر له‌و بڕه‌ى دیاركراوه، نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كردووه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و داتایانه كردووه كه له لایه‌ن كۆمپانیاى ریفینتیڤ ئایكۆن له‌سه‌ر بڕى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه.
كۆمپانیاى ریفینتیڤ ئایكۆن تایبه‌ته به چاودێرى كه‌شتیوانى نه‌وتى، گوتوویه‌تى له 20 رۆژى مانگى حوزه‌یران عێراق بڕى دوو ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه، ئه‌مه‌و جیا له‌و نه‌وته‌ى كه له رۆژانى تر هه‌نارده كراون.
ماڵپه‌ڕى حوڕه ده‌ڵێ تا ئێستا عێراق پابه‌ند نییه به رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س و له‌و بڕه‌ى زیاتر ده‌نێرێ كه بۆى دیار كراوه.
رێككه‌وتنى ئۆپیك پڵه‌س له مانگى نیسان واژوو كرا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت تا نرخى نه‌وت له بازاڕه‌كان به‌رز بێته‌وه، به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه عێراق ده‌بێت ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مى نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، كه‌چى به‌هۆى قه‌یرانى دارایى عێراق په‌نا ده‌باته به‌ر هه‌نارده‌ى زیاتر.