وەزیری دەرەوەی فینلاند سەردانی بەغدا دەکات

0

نوچە-بغداد الیوم

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، سبەی ٢٣-ی جولای، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فینلاند، سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی کۆدەبێتەوە.

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: پێکا هاویستو، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فیلاند، سبەی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە کۆدەبیتەوە.

وەزیری دەرەوەی فینلاند، کە وێڕای شاندێکی باڵای وڵاتەکەی دێتە بەغدا، بڕیارە لەگەڵ فواد حوسێن، کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام بدەن.

بە هەژمار کردنی ئەم سەردانە، لە دوای گەیشتنی مستەفا کازمی بە پۆستی سەرۆکوەزیران، ئەمە چوارەمین سەردانی بەرپرسانی باڵای جیهان لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەیە، کە بۆ عێراق ئەنجام دەدرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com