دەوڵەتی یاسا لەبارەی سەردانەکەی کازمی هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالکی سەرکردایەتی دەکات لە بارەی سەردانەکەی ئەمڕۆی مستەفا کازمی بۆ تاران هەلوێستی ئەم هاوپەیمانیەی خستەڕوو.

«عالیه نصیف»، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاران کاردانەوەی ئەرێنی بەدواوە دەبێت.

عالیە نصیف هەروەها گوتی، سەردانەکەی کازمی بۆ تاران دەکەوێتە خانەی سیاسەتەکانی بەغدا لە پەیوەندی لەگەڵ ڕەزامەندی وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی لە عێراق و ئەمەش بە مانای سیاسەتی پاراستنی هاوسەنگییە.

ئەم ئەندامەی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا دەشڵێت، کازمی توانای پێکهێنانی سیاسەتی هاوسەنگی هەیە بە نیسبەت پەیوەندیەکانی بەغدا و وڵاتانی دیکەی جیهان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com