حزبەکانی رۆژهەڵات پێویست ناکات کازمی رێگریان لێبکات

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکانی رۆژهەڵات خۆیان رێگرن لە بەردەم خۆیان و پێویست بە رێگری کردنی بەغدا ناکات.

ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢١-٧-٢٠٢٠، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و خۆبه‌دوورگرتن له‌ میحوه‌ری سیاسی بنیاتنراوه‌. هه‌ربۆیه‌ عێراق رێگه‌ نادات له‌ خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك روو له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هەڵمەت مەعرووفی، شرۆڤەکاری سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی قسەکانی کازمی رایگەیاند: گەشتی کازمی بۆ ئێران دەرخەری زۆر شتە لە هاوکێشەکانی ئێستای ناوچەکە. بێگومان مەبەستی کازمی سەرەتا کوردە و دواتر ئەمریکایە. هەروەها قسەکانی ئەمڕۆی کازمی لەگەڵ قسەکانی پێشووی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، هەر لەسەر ئەم بابەتە وەک یەکن.

هەڵمەت مەعرووفی دەشڵێت، لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویست ناکات بەغدا رێگریان لێبکات، چونکە ئەوان خودی خۆیان ڕێگەیان لە خۆیان گرتووە و حکومەتی هەرێمیش بەتەواوی کۆنترۆڵی کردوون، بۆیە پێویست بە هەوڵی ئەوان ناکات(بەغدا). هەروەها حزبەکانی رۆژهەڵات حەزیان لە جموجۆڵ و چالاکی هەیە، بەڵام ئیرادەیان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com