ئێڕان دەمێکە کراوەتە ئامانج

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی سەربازی نێوان ئێران و ئیسرائیل زۆر دەمێکە لە سووریا دەستی پێ کردووە.

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا کۆمەڵێک رووداوی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوە لە دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی ئێران روویانداوە،  بەپێی راپۆرتێکی گۆڤاری نیویۆرکی ئەمریکی ئەو هێرشانەش پێش هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەگەری سەرهەڵدانی ناکۆکییان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لێدەکەوێتەوە. زیانە ماددییەکانی وێستگەکە زۆرن و بۆ چەندین مانگ و ساڵ پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێران پەکدەخات. بەرپرسێکی هەواڵگری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاندبوو، ئیسرائیل ئەو هێرشەی ئەنجامداوە.

ئەو شوێنانەی تەقینەوە تێیدا رووی لە ئێران

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان، لەبارەی ئەگەری تێکهەڵچوونی سەربازی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، رایگەیاند: تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆی سەربازی نێوان ئێران و ئیسرائیل زۆر دەمێکە لە سوریا دەستی پێ کردووە و ئیسرائیل بە بەردەوامی هێزەکانی سەر بە سوپای قودسی کردۆتە ئامانج.

شاهۆ حوسێنی ئامژەوە بەوەدەکات، کە ڕۆژی هەینی 20-ی مانگی پووشپەڕ تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوەندی مۆنتاژکردنی سانتریفیووژ لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز ڕوویدا، کە بۆ هەمووان ڕوون و ئاشکرا بوو، کە هێرشی ئاسمانی لەلایەن ئیسرائیلەوە بووە، هەرچەند چەند ڕۆژێک پێشتریش لە ناوەندی موشەکی تەجەیریش تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا، کەوابێ ئیسرائیل نەتەنیا لە دەرەوەی سنوورەکان، کە لانیکەم بۆ یەکجاریش لەناوخۆی سنوورەکانی ئێران دا، ئێرانی کردۆتە ئامانج.

دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز کە دەکەوێتە 320 کیلۆمەتر باشووری تاران و بەشێکی لە ژێر زەویدایە، رۆژی 02-07-2020 ئاگرێکی گەورەی تێدا کەوتەوە، ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، بەوردی دەزانن هۆکاری رووداوەکە چییە، بەڵام لەبەر هۆکاری ئەمنی رایناگەیێنن کە چیبووە، دواتر هەردوو گوتەبێژی حکومەت و وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیان هێشتا روون نییە کە دەستی دەرەکی لە پشت رووداوەکەوە بێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com