نوچە
سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی، عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ بنیاتنرابێت. گوتیشی ”عێراق رێگه نادات له خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك روو له ئێران بكات”.
ئه‌مڕۆ سێشەممە ٢١-٧-٢٠٢٠، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وێت، كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ بنیاتنرابێت.
مسته‌فا كازمی گوتیشی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی و خۆبه‌دوورگرتن له میحوه‌ری سیاسی بنیاتنراوه. هه‌ربۆیه عێراق رێگه نادات له خاكی وڵاته‌كه‌یه‌وه هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك روو له كۆماری ئیسلامی ئێران بكات.
كازمی ئاماژەی بە پشتیوانی ئێران لە عێراق کرد له شه‌ڕی دژ به داعشدا و گوتی، هه‌رگیز ئه‌و پشتیوانی و هاوكارییه‌ی ئێران له یاد ناكه‌ین.
هەر لە میانی ئەو گونگرە رۆژنامەوانییەدا حه‌سه‌ن رووحانی، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: ئێران له توانایدا هه‌یه له رووی ته‌ندروستی و ده‌رمانه‌وه، پێداویستی عێراق دابین بكات.
روحانی گوتیشی، باسمان له پرسه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كرد و هەروەها ئێران په‌یمان ده‌دات، به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی به‌غدا بكات.