عێراق سێ ملیار دۆلارى ئێران قه‌رزاره و نازانێ به چ شێوه‌یه‌ك به‌و وڵاته‌ى بداته‌وه، چونكه بنكه‌كانى ئێران سزایان له‌سه‌ره، به‌رپرسانى ئێرانیش ئاشكراى ده‌كه‌ن، تاوتوێى دراوێكى تر‌ى بیانى ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى شوێنى دۆلار له‌كاتى مامه‌ڵه‌كردن شوێنى دۆلار بگرێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، عێراق و ئێران تاوتوێى دراوێكى نوێ ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى بازرگانى خۆیانى پێ بكه‌ن.
حه‌مید قه‌نبه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى نێوده‌وڵه‌تى له بانكى ناوه‌ندى ئێران له لێدوانێكى كه له ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى ئێران و عێراق خه‌ریكه رێككه‌وتن بۆ دیاركردنى دراوێكى بیانى.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراى ده‌كات له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف رۆژى یه‌كشه‌مى رابردوو یاوه‌رى زه‌ریفى كردووه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دوایین قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه.
به‌رپرسانى عێراق و ئێران تا ئێستا ناوى ئه‌و دراوه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه كه له‌مه‌ودوا له‌برى دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێ ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانى عێراق ئاشكرایان كردووه، وڵاته‌كه‌یان سێ ملیار دۆلارى ئێران قه‌رزاره، به‌هۆى كڕینى كاره‌با و گازى سروشتى به‌ڵام ناتوانێ به‌هۆى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه قه‌رزه‌كه بده‌نه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆیش له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ تاران، جارێكى تر باسى ئه‌و بابه‌ته بكرێت.
له دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران، ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى دارایى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه و له‌وانه نابێت هیچ لایه‌ن و رێكخراوێك مامه‌ڵه‌ى دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.