ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانى توركیا ده‌بێت پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان بكرێت و كێشه‌كان به دیپلۆماسى چاره‌سه‌ر بكرێن.
گاتع ره‌كابى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش، له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى ئه‌مڕۆ باسى له هێرشه‌كانى توركیا كردووه و ده‌ڵێ، به‌ر له هه‌موو شتێك ده‌بێت عێراق پاڵپشتى هه‌رێمى كوردستان بكات.
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى ره‌كابى ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌رهاتوو رێككه‌وتن له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند نه‌بێت و گوتارێكى یه‌كگرتوو نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانرێ خاكى عێراق بپارێزرێ”.
ره‌كابى دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراق ناتوانێ به‌هێز به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانى توركیا ببێته‌وه، چونكه هێزه‌كانى ناتوانن به سنووره‌كان بگه‌ن به‌هۆى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، چونكه ئه‌مه كێشه له‌گه‌ڵ هه‌رێم دروست ده‌كات و له‌م كاته‌یشدا ناوه‌ند نایه‌وێ كێشه‌ى تر دروست بێت.
بۆیه پێشنیار ده‌كات له‌برى ئه‌مه عێراق هه‌وڵ بدات به شێوازى دیپلۆماسى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا چاره‌سه‌ر بكات و وا له‌م وڵاته بكات هێرشه‌كانى رابگرێ.