ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له تاران له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى كۆمار كۆبووه‌ته‌وه، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق باس له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، یه‌كه‌م سه‌ردانى خۆى بۆ تاران ئه‌نجام دا و له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى كورتدا باسى له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه كردووه و ده‌ڵێ باسى په‌یوه‌ندى دووقۆڵى نێوان عێراق و ئێرانیان كردووه له هه‌موو بواره‌كاندا.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، جگه له دیدارى رۆحانى چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كازمى له‌گه‌ڵ عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێرانیش كۆببێته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌م دیدارى مسته‌فا كازمى ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، چاودێرانى سیاسى چه‌ند رۆژێكه باس له‌و سه‌ردانه‌ى تاران ده‌كه‌ن و پێشبینى ده‌كه‌ن له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى كازمى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئێران بچێته قۆناغێكى تره‌وه.