سه‌رچاوه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه، له دانیشتنى ئه‌مجاره‌ى ئه‌مریكا و عێراق كه بڕیاره له واشنتن به‌ڕێوه بچێ ئه‌مریكا داوا له حكوومه‌تى عێراق ده‌كات پابه‌ند بێت به‌و سزایانه‌ى كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى عێراقى و ئێرانى و لوبنانى و سوورى سه‌پاندووه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌و دانیشتنه ده‌كات، كه بڕیاره له كۆتایى ئه‌م مانگه له واشنتن له نێوان به‌رپرسانى عێراق و ئه‌مریكا به‌ڕێوه بچێت و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى شاندى عێراق بكات.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، پێشبینى ده‌كرێت پابه‌ندبوون به سزاكانى ئه‌مریكا یه‌كێك بێت له‌و خاڵانه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و داواى پابه‌ندبوونى ته‌واو له عێراق بكرێت.
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر به‌رپرسانى عێراق و ئێران و لوبنان و سووریا، سه‌پاندووه به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌مریكا ده‌زانێ ئه‌و به‌رپرسانه به ئاسایى له عێراق مامه‌ڵه‌كانى خۆیان به‌ڕێوه ده‌بن و له عێراق پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌وه نییه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ناوى كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى هێناوه كه ناویان له لیستى سزاكان هه‌یه، له‌وانه ئاراس حه‌بیب كه‌ریم كه به‌رپرسى بانكى بیلادى ئیسلامى، ئه‌حمه‌د جبوورى پارێزگارى پێشووى سه‌لاحه‌دین، نۆفل عاكوب پارێزگارى پێشووى مووسڵ، خه‌میس خه‌نجه‌ر سیاسه‌تمه‌دار و بزنسمان، قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌ركره‌ى میلیشا عه‌سائیب و له‌یسى براى، حوسێن لامى سه‌ركرده له حه‌شدى شه‌عبى، ره‌یان كلدانى سه‌ركرده‌ى میلیشاى بابلیۆن، ئه‌كره‌م كه‌عبى سه‌ركرده‌ى میلیشیاى نوجه‌با، وه‌عد قه‌دۆ سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌به‌ك، مه‌كی كازم و محه‌مه‌د حه‌سانى كه ئه‌م دوو كه‌سه به تۆمه‌تى قاچاخچیه‌تى چه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا دراون.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌م مه‌رجه بۆ عێراق قوڕسه له كاتێكدا كه سیسته‌مى دارایى ئه‌م وڵاته كه‌موكوڕى هه‌یه، بۆیه كازمى بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چاكسازى له سیسته‌مى دارایى و بانكى عێراق بكات.