وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق هه‌واڵى رفاندنى هیلا مۆیس له به‌غدا له لایه‌ن دوو ئۆتۆمبیله‌وه رفێنراوه و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، تا ئێستا باڵوێزخانه‌ى ئه‌ڵمان و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌م وڵاته لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌داوه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م رایگه‌یاند هیلا مۆیس له به‌غدا رفێنراوه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له‌لایه‌ن خه‌ڵك به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دراوه، ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌م كاتێك هێلا به‌سه‌ر پاسكیله‌وه بووه دوو ئۆتۆمبیل هاتوون رفاندوویانه.
ئه‌و ژنه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له به‌غدا له بوارى رۆشنبیرى و كولتوورى كار ده‌كات.
سه‌عد معن وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق به ئاژانسى دۆچیه ڤیله‌ى ئه‌ڵمانى راگه‌یاندووه، تا ئێستا هێلا نه‌دۆزراوه و گه‌ڕان به دواى ئه‌و ژنه ئه‌ڵمانیه به‌رده‌وامه و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى نییه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن هه‌مان ئاژانس بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ماوه‌ى رابردوو هێلا مۆیس به‌شدارى له خۆپێشاندانه‌كانى عێراق كردووه و له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى له ناو به‌غدا ناسراوه و خه‌ڵك رێزى لێ ده‌گرن.
ئاژانسى دۆچیه ڤیله باسى له‌وه‌یش كردووه، باڵوێزخانه‌ى ئه‌ڵمانیا و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كى تر‌ى ئه‌م وڵاته لێدوانیان له‌سه‌ر رفاندنى هێلا مۆیس نه‌داوه.