نوچەنێت
بەردەوامی قەدەغەی هاتووچۆ یان هەڵگرتنی، لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بڕیاری لێدەدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢١-٧-٢٠٢٠، کۆببوونەوەیەک بەبەشداری وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی، پارێزگارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکان، بە مەبەستی تاوتوێکردنی بڕیاری کردنەوەی هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکانی هەرێم بدرێت.
لەم کۆبوونەوەیەدا دۆخی کۆرۆنا هەڵدەسەنگێنرێت و جگە لە گفتوگۆ لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان، دەرکردنی رێنمایی نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، کردنەوەی دەرگای مزگەوت و شوێنە ئایینییەکان باس دەکرێت.