رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ سه‌ردانى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ عێراق دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى زیندوو كراوه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كازمى راده‌ستى ویستى ئێران نه‌بوو، له‌لایه‌ن ئێران به كوشتنى سوله‌یمانى تۆمه‌تبار بكرێت چونكه له كاتى رووداوه‌كه كازمى به‌رپرسى هه‌واڵگرى عێراق بووه.
دوێنێ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عێراق، جارێكى تر دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدارانى زیندوو كرده‌وه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، ئێران ده‌یه‌وێ به‌م دۆسیه‌یه كازمى به كوشتنى قاسم سوله‌یمانى تۆمه‌تبار بكات، ئه‌مه ئه‌گه‌رهاتوو كازمى ئاماده نه‌بوو خۆى راده‌ستى ویستى سیاسى تاران بكات و له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه له سعوودیه و ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت.
سه‌رچاوه‌كان له ئێرانه‌وه به رۆژنامه‌كه‌یان گوتووه، له كوشتنى سوله‌یمانى دوو به‌رپرسى باڵاى ده‌وڵه‌تى عێراق و چه‌ندان كه‌سى تر به‌شدارن، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئێران ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵ كازمى بكاته‌وه و به تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كازمى سه‌ردانى تاران ده‌كات.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب باس له‌وه‌ش ده‌كات پێشتر ئێران به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى كازمى تۆمه‌تبار نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ى قاسم سوله‌یمانى كوژرا ئه‌وا مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق بوو، ئه‌و كاتیش له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانى حزبوڵا و میلیشیاكانى تر كازمى به ده‌ستهه‌بوون له رووداوه‌كه تۆمه‌تبار كرا.
بۆیه عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، ئه‌و میلیشایانه‌یش شتێك نیین ئێران نه‌بێت، بۆیه ئێران سڵ له‌وه ناكاته‌وه كازمى به كوشتنى سوله‌یمانى تۆمه‌تبار بكات.
قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له سێى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران.