كازمی چاكسازی كردوە؟

0

شلێر سەعید 

 ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هەڕەشەکان کاریگەری نابێت لەسەر سەرۆك وەزیران، چونكە زۆرینەی ئەوانەی لە حكومەتن دەنگیان بە كازمی داوە و كازمی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەیە.

پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕوبەڕوی چەندین ڕەخنە بۆیەوە وئێستاش بەردەوامە گوایە لەچەند لایەوە هەڕەشەی لەسەرە لەلایەن چەن كوتلەیەك كە پێی وایە سەر بە ئێرانن، لە بەرامبەردا كازمی لە وتارێكی دا وەڵامی ئەوانەی دایەوە، كە ئەو گوێ بەو قسانە و ئەو كەسانە نادات، كە دژایەتی دەكەن ئەو دەڵێت، ڕێگەنادەم كەس هەڕەشە بكات، بە ڕوخاندنی دەوڵەت و دەڵێت، سەروەری عیَراق هێڵی سورە هەرگیز چاوپۆشی لێناكەم و هەرلەوتارەكەی كازمی ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەو گرنگی بە سیاسەتی دەرەوە دەدات و پەیوەندیەكان لەگەڵ وڵاتانی كەنداو فراوان دەكات.

و ئەمڕۆ یەكشەممە (19-7-2020) و مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەی يەكدا لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی سەردانەکەی بۆ سعودیە و ئێران خستەڕوو، جەختی کردەوە لە گرنگی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە دراوسێیە و بەهێزکردنی بۆ هاوکاریی بنیادنەرانە لە سەرجەم بوارەکاندا..

لە لێدوانێكی تایبەتدا ، ئەحمەد كنانی، لە كوتلەی هاوپەیمانی فەتح لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، سەبارەت بە و چاكسازیانەی كازمی بانگەشەی بۆ دەكات بەنوچەی ڕاگەیاند: كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبووە هەبوو لەسەردەمی بون بە سەرۆك وەزیرانی مستەفا كازمی، بۆیە ناتوانێن ئێستا هەڵسەنگاندنی بۆ بكەین ئایا سەركەوتوە یان نا، بەڵام ئێمە لەسەر ئەوە ڕاهاتوین، كە كەسێك حكومەتێكی نوێ دامەزرێنێت، دەبێت بەڵێن بدات، كە چاكسازی بكات.

گوتیشی، تا ئێستا حكومەتەكەی كازمی سەركەوتنی بەدەستنەهێناوە، بەڵام چاكسازیش كاتی پێویستە بواری پیً بدرێت، و ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئەو پەیڕەو پرۆگرامی هەیە و لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران بەڵێنی داوە جێ بەجێی بكات، و یەك لەو خاڵە گرنگانەی لە بەرنامەكەی هەیە سەروەری وڵات بپارێزێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە بكات و بەرو ڕوی گەندەلچی ببێتەوە و دەروازە سنوریەكان كۆنترۆڵبكات.

سەبارەت بەو هەڕەشانەی لە سەركازمی هەیە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ، لە هاوپەیمانی فەتح، دەڵێت ئەو هەڕەشانەی لەو دەكرێت كاریگەری نیە لەسەر سەرۆك وەزیران، چونكە زۆرینەی ئەوانەی لە حكومەتن دەنگیان بە كازمی داوە و كازمی پاڵپشتی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی هەیە، هاوكات سیاسەكان نەك هەر كوتلە شیعەكان بەڵكو سوننەو كوردیش دەنگیان پێداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com