شلێر سەعید
ئەندامێکی دەوڵەتی یاسا، لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئێرانیەكان پێیان وایە حكومەتی عێراق دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە پەیوەندیەكان لە داهاتودا، بەتایبەت بەهۆی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن.
رۆژی یەكشەممە 19ی تەمووزی 2020 محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بەسەردانێك گەیشتە بەغدا و پێش ئەوەی بچێتە نێو شاری بەغدا، لە نزیك فڕۆكەخانەكە سەردانی شوێنی كوشتنی قاسم سولەیمانی كرد و بە میدیاكانی راگەیاند، سەردانەكەی پێش سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ تارانی پایتەختی ئێران دێت، كە بڕیارە لەم نزیكانە ئەنجامی بدات. ئەوەشی رەتكردەوە سەردانەكە پەیوەندی بە سەردانی كازمی بۆ سعوودیەوە هەبێت. بەڵكوو، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكانی پێشووی نێوان هەردوو وڵاتە.
زەریف بانگەشەی ئەوەشی كرد كە لە گفتوگۆكانیدا پێشهاتەكانی ناوچەكە و بە گوتەی خۆیشی،تاوانەكانی ئەمریكا لە نێویشیاندا تیرۆركردنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و هاوڕێكانیان تاوتوێ دەكات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، گاتع الركابی ئەندامی كوتلەی دەوڵەتی یاسا ، لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بەهۆكاری سەردانەكەی زەریفی بۆ عێراق ، بەنوچەی ڕاگەیاند: سەردانەكەی بەڕێز زەریفی وەزیری دەورەی ئێران بۆ پایتەختی عێراق ، لە پێش سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بۆ سعودیەو تاران پاشان واشنتۆن دێت ، و ئەو سەردانەی زەریفی بەهۆی هەندێك پرسی هەڵواسراوە كە پەیوەندی هەیە بە پەیوەندیەكانی عێراق و ئێران یان ئێران كەنداو یان پەیوەندیەكانی ئێران و ئەمریكا .
گوتیشی، عێراق دەتوانێت رۆڵی هەبێت وببێتە سەرۆك لەو پەیوەندیانە و پێشتریش عێراق لەچەند ساڵی ڕابردودا بەشداری لە موباحساتی 5+1-ی كرد، سەبارەت بە پەیوەندیەكانی ئەمریكا و ئەوروپا و ئێرانی كرد و دەرئەنجامەكانی زۆر باشبوو.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئێرانیەكان پێیان وایە حكومەتی عێراق دەتوانێت ڕۆڵی هەبێت لە پەیوەندیەكانیان لە داهاتودا ، بەتایبەت بەهۆی سەردانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن.