حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى كه كۆنترین حزبى شیعه‌یه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ داوا ده‌كات په‌له بكرێت بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت، دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ده‌بێت واده‌یه‌كى به‌رایى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه دیار بكرێت.
میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كى حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه داوا ده‌كات په‌له بكرێت تا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته به‌ڕێوه‌بچێت كه حكوومه‌تى نوێى عێراقى بۆ دامه‌زراوه.
نوورى مالیكى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى پێشوو و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، ئه‌میندارى گشتى ئه‌و پارتییه كه به كۆنترین پارتى شیعه داده‌نرێت له عێراق.
ده‌عوه له به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ده‌ڵێ، به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له سه‌ره‌تاى ساڵى 2021 وه دوا نه‌كه‌وێـت و بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته واده‌یه‌كى به‌رایى دیار بكرێت.
له سه‌ره‌تاى مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوودا حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق له‌ژێر فشارى خۆپێشانده‌ران ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه و دواى پێنج مانگ حكوومه‌تى كازمى دانرا، به ئامانجى ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات.