وێراى دواخستنى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ سعوودیه، ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى دارایى عێراق شاندى عێراق كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ سعوودیه واژوو كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵى عێراق ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شاندى عێراق به سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له سعوودیه كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سعوودیه واژوو كردووه.
له هه‌واڵه‌كه هاتووه رێككه‌وتنه‌كان له بوارى وزه و وه‌به‌رهێنان و په‌روه‌رده و وه‌رزش و چه‌ندان بوارى تره.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێـت سعوودیه ده‌یه‌وێ به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى له عێراق، هه‌ژموونى ئێران له‌م وڵاته‌دا سنووردار بكات، بۆیه جیا له رێككه‌وتنه‌كان به‌رپرسانى باڵاى سعوودیه ئه‌مڕۆ كه‌وتوونه‌ته ستایشكردنى عێراق.
بڕیار بوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانى سعوودیه بكات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ى دواخرا و به‌رپرسانى سعوودیه و عێراق ده‌ڵێن دواخستنه‌كه ته‌نیا به‌هۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستى شا سه‌لمان بووه، هیچ هۆكارێكى تر‌ى نه‌بووه.