رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ته‌واوى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى دوێنێ له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبوونه‌ته‌وه، په‌یامی ئه‌وه‌یان پێداوه به‌رژوه‌ندى عێراق له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه و عێراق كار ده‌كات بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاوسه‌نگى له‌گه‌ڵ دراوسێكانى.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرته‌كه‌ى به وردى باس له ناوه‌ڕۆكى گفتوگۆى ئه‌و به‌رپرسانه‌ى عێراق ده‌كات، كه دوێنێ له‌گه‌ڵ زه‌ریف كۆبوونه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه، خاڵى هاوبه‌شى ته‌واوى گفتوگۆكانى به‌رپرسانى عێراق له‌گه‌ڵ زه‌ریف دووپاتكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌رژوه‌ندى عێراق له‌سه‌رووى هه‌موو شتێكه، جا له چوارچێوه‌ى پێوه‌ندى دووقۆڵى بێت، یان له چوارچێوه‌ى هه‌رێمایه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى بێت.
ئه‌مه‌یش به گوته‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت سه‌رنجى چاودێرانى سیاسى راكێشاوه، به تایبه‌تى كاتێك ده‌زانرێت زه‌ریف به مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى راگه‌یاندووه وڵاته‌كه‌ى ده‌یه‌وێ بچێته قۆناغێكى نوێى په‌یوه‌ندى دووقۆڵى له‌گه‌ڵ عێراق.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو، ئه‌و كاته‌ى زه‌ریف گفتوگۆى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق ده‌كرد، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرا، كاتى هێرشه مووشه‌كییه‌كه گومانى بۆ شاره‌زایانى ئه‌منى دروست كردووه، به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت تا ئێستا سه‌رچاوه‌ى ئاراسته‌كردنى مووشه‌كه‌كان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.