مەسروور بارزانی بەردی بناغەی ناوچەی پیشەسازیی خۆراکی دانا

0

نوچە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئامانجی حکومەتەکەی ئەوەیە ڕزقی خەڵكی کوردستان لە دەستی خەڵکەکە خۆیدا بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20-7-2020، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دەڤەری پیشەسازیی خۆراک لە دهۆک، بەڕێوە چوو.

مەسرور بارزانی لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەکە، رایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی ئابووری و پەتای کۆرنا، حکوومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پرۆژەکانی.

بەشێک لە وتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

من دەستخۆشی لە كۆمپانیای جێبەجێكاری ئەم پڕۆژەیە و لە وەزارەتی پیشەسازی و كشتوكاڵ و هەموو وەزارەتەكانی حكوومەت دەكەم كە لە پلاندانان و دامەزراندنی ئەم پڕۆژەیە هاوكار بوون.

بێگومان ئەمە دوا پڕۆژە نابێت، راستە لە چەند ڕۆژی رابردوودا ئەمە سێیەمین پڕۆژەی ستراتیژییە دەستمان پێكردووە، ئیشەڵا لە هەموو كوردستان ئەم پڕۆژانە ئەنجام دەدرێن.

بەرنامەمان ئەوەیە كە كوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە پێش بچێت، حكوومەت هەم بەرنامەی خۆی جێبەجێ دەكات هەم لەگەڵ كەرتی تایبەت هاوكار دەبێت بۆ ئەم جۆرە پڕۆژانە.

دەزانم دۆخی ئەو خوشك و برایانەی هاتوونەتە دهۆك لەوانەیە ناخۆش بێت، بەڵام دڵنیایین كە كەمتەرخەمی نەكراوە و ئەوەی لەدەستماندا هاتبێت كردوومانە و هەموو هاوكارییەكیش لەگەڵ دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان و بەغداش دەكەین تا ئەو خوشك و برایانە بگەڕێنەوە جێگەی خۆیان.

دانانی ئەم پڕۆژانە هێزێكی زیاتر دەداتە حكوومەت تاوەكوو ئێمە بتوانین لە هەموو كەرتەكانی دیكەش پلانەكانمان جێبەجێ بكەین.

دەردەكەوێت كە ئەم سیاسەتەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان چەندە جددییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com