نوچە-ئاڕ تی
سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، ڕەخنەی توند لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت، ئەردۆغان پارتی داد و گەشەپێدانی کردووە بە حزبی بنەماڵەیی.
ئەحمەد داود ئۆغڵو، کە ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ سەرۆکایەتی پارتی داد و گەشپێدانی دەکرد، ڕەخنەی توند ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات.
بە گوتەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە هۆی جیاوازی بیروڕا، لە پۆستەکەی دووری خستۆتەوە.
داود ئۆغڵو، ئەردۆغان بە پاوانخوازی تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، پارتی داد و گەشپێدانی لە چوارچێوەی بنەماڵەکەیدا قەتیس کردووە.