نوچە
ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کۆدەبنەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ (دووشەممە 2020-7-20) شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە ھەولێر و بڕیارە کەمێکی دیکە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کۆ ببنەوە”.
گفتگۆکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق، درێژەپێدەری گفتگۆکانی پێشوون، کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و گەڕانەوەی پێشمەرگە و خاڵێ پشکنینی ھاوبەش چەند پرسێکی دیکە گفتوگو دەکەن.