نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هیوای چاکبوونەوە بۆ میری کوەیت خواست و پیرۆزبایی لێکرد.
بەپێی میدیای فەرمی کوەیت، شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح، میری کوەیت، تەمەن 91 ساڵان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە.
لە نامەیەکدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنی درێژی بۆ میری کوەیت و بەردەوامیی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و وڵاتەکەی خواستووە.
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌يه‌كدا بۆ ميرى كوێت خاوه‌نشكۆ شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رييه‌ى بۆ جه‌نابيان ئه‌نجام درابوو، خۆشحاڵيى خۆى ده‌ربڕى و پيرۆزبايى لێ‌كرد، له خواى مه‌زنيش هيواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى بۆ خواست. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 19/7/2020 له نامه‌كه‌يدا هه‌روه‌ها هيواى ته‌ندورستييه‌كى باش و ته‌مه‌نى درێژى بۆ خاوه‌نشكۆ ميرى كوێت و به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تى كوێت له سايه‌ى جه‌نابياندا خواست.