نوچە-ئاژانسەکان
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ تاران و ڕیاز دەخاتەڕوو.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، رۆژی یەکشەممە ١٩ی جولای، وردەکاری ئەجێندای سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ ئێران و سعودیە شیکردەوە.
بە گوتەی سەحاف، کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ سعودیە لە بارەی پەیوەندیە دوو لایەنەکانی بەغدا و ڕیاز لە گەڵ گەورە بەرپرسانی سعودیە کۆدەبێتەوە و لەم دیدارانەدا پەیوەندییە ئابوری، بازرگانی، تەندورستی، دارایی، کشتوکاڵ، وەبەرهێنان و سیاسی، لە نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکرێت.
لە بارەی سەردانەکەی کازمی بۆ تاران، سەحاف گوتی: سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییە بازرگانیەکانی تاران و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی کۆدەىیتەوە.
بە گوتەی سەحاف، فواد حسێن، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، لەبارەی وردەکاری سەردانەکەی کازمی بۆ تاران لەگەڵ هاوتا ئێرانیەکەی گفتوگۆی کردووە.