ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى له نێوان عێراق و كوێت ده‌نگۆى جیاوازى ناوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه عێراقى و كوێتییه‌كان ده‌ڵێن هێزێكى عێراقى ده‌ستى به‌سه‌ر داگرتووه و هه‌ندێك لایه‌نى شیعه‌یش ده‌ڵێن له‌لایه‌ن ئه‌مر‌یكاوه كۆنتڕۆڵ كراوه.
ده‌روازه‌ى سنوورى”جره‌یشیان” كه ده‌روازه‌یه‌كى سنوورییه له نێوان كوێت و عێراق دوو رۆژه له میدیاى عێراقى و عه‌ره‌بى ده‌نگۆى جیاوازى له‌سه‌ر بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى ژماره‌ى ئه‌مڕۆى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، لایه‌نه شیعه‌كانى سه‌ربه ئێران ده‌ڵێن ده‌روازه‌كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، ده‌ستى به‌سه‌ر داگیراوه.
كه‌چى هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى عێراقى و كوێتى باسیان له‌وه كردووه، هێزێكى حكوومه‌تى عێراق ده‌روازه‌كه‌ى كۆنتڕۆڵ كردووه، بۆئه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه له‌چوارچێوه‌ى یاساوه مامه‌ڵه‌ى تێدا بكرێت.
به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى گوتوویه‌تى، ئه‌و ده‌روازه‌یه له‌ژێر كۆنتڕۆڵى هێزه‌كانى عێراق نییه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانى ده‌ستى به‌سه‌رداگرتووه، ئه‌مه‌یش پێشیلكارییه بۆ سه‌روه‌رى عێراق.
رۆژنامه‌ى قودسى عه‌ره‌بى باس له‌وه ده‌كات، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كه بۆ شه‌ڕى داعش چه‌ند ساڵێكه هاوكاری هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات، ده‌روازه‌ى جره‌یشیان به مه‌به‌ستى گواستنه‌وه‌ى سه‌رباز و پێداویستییه لۆجیستییه‌كانى خۆى به‌كارى ده‌هێنێ.
له هه‌فته‌ى رابردووه‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌ڵمه‌تێكى بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان ده‌ست پێكردووه، چونكه ئه‌و ده‌روازانه به ده‌ست هێزه‌كانى شیعه‌وه بوون وساڵانه به ملیاران دۆلاریان له داهاتى عێراق بۆ خۆیان و بۆ ئێران ده‌برد.