میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیوشا ئاڕاسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كراوه و له گۆڕه‌پانێكى نزیكى باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى ته‌مووز، بڵاویان كردووه‌ته‌وه دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا كراون.
میدیاكانى عێراق ده‌ڵێن مووشه‌كه‌كان له گۆڕه‌پانێكى نزیك باڵوێزخانه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه ، تا ئێستا زیانه‌كانى هێرشه‌كه دیار نییه و هه‌روه‌ها شوێنى ئاڕاسته‌كردنى مووشه‌كه‌كانیش نه‌زانراوه.
ئه‌و هێرشه له كاتێكدایه كه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له به‌یانییه‌وه له به‌غدایه، چه‌ندان دیدارى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كردووه.
پێشتر میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردبوو، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا نزیكه‌ى 20 جار هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز وباڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.