تەندروستی عێراق نوێترین راپۆرتی بڵاو کردەوە

0

نوچە-بغداد الیوم

ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨-ی جولای، وەزارەتی تەندورستی عێراق، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم ڵاتە بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەەکی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا دوو هەزار و ٤٩ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمار کراوە.

بە هەژمار کردنی ئەم ژمارەیە، کۆی حآلەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە عێراق سنووری ٩٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و گەیشتۆتە ٩٠ هەزار و ٢٢٢٠ حاڵەت.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٧٥ تووشبووو گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بە هۆی پەتای کۆرۆناوە گەیشتتە ٣هەزار و ٦٩١ کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com