رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایلى به‌ریتانى، ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى هێزى ساسى به‌ریتانى و پێشمه‌رگه‌ى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه زیاتر له 100 تیرۆریستى داعش له ئۆپراسیۆنه‌كه كوژراون.
رۆژنامه‌ى ده‌یلى مایل له راپۆرتێكدا، باس له‌و ئۆپراسیۆنه ده‌كات كه له نيسانى رابردووة و تا كۆتایى مانگى ئایارى رابردوو به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراوه.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و ئۆپراسیۆنه له‌لایه‌ن تیمى قه‌ناسى سه‌ر به هێزى كۆماندۆى به‌ریتانیا بووه و دوو جۆره فڕۆكه‌یشى تێدا به‌كارهاتووه، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یش له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا به‌شدار بوون.
ئه‌و تیمه تایبه‌ته‌ى به‌ریتانیا له قوبرسه‌وه هاتوونه‌ته عێراق و به كورتكراوه‌ى “SAS”ده‌ناسرێت و له حه‌مرین و شاخه‌كانى مه‌خموور هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئه‌شكه‌وتانه‌ى كه تیرۆریستانى داعش كردوویانه به موڵگه‌ى خۆیان.
له راپۆرته‌كه‌ى ده‌یلى مایل باس له‌وه كراوه، سه‌ره‌تاى هێرشه‌كه له 10ى نیسان ده‌ستى پێكردووه و دواتر له 28ى نیسان شه‌ڕێكى توند له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش هه‌ڵگیرساوه و ده‌یان داعش كوژراون.
له رۆژانى دواتریش به تایبه‌تى له كۆتایى مانگى ئایار هێزه ئاسمانییه‌كانى به‌ریتانیا بۆردمانى چه‌ندان پێگه‌ى داعشیان كردووه، رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ سه‌دان تیرۆریستى داعش كوژراون و چه‌ندان سه‌ربازى ساسیش كوژراون.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى كه به‌شێكى له راپۆرته‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێ ئه‌و ئۆپراسیۆنه نهێنیه له ئۆپراسیۆنه‌كانى تۆرا بۆراى ئه‌فغانى ده‌چێت كه له دواى كاره‌ساتى 11ى سێپته‌مبه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئوسامه بن لادنى تیرۆریست ئه‌نجام درا.
ماڵپه‌ڕى ده‌یلى مایل نه‌خشه‌یه‌كى سه‌ربازى بڵاوكردووه‌ته‌وه ئه‌و جێگه‌یانه ده‌ست نیشان ده‌كات كه ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى تێدا به‌ڕێوه‌چووه.