ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ عێراق، دۆسیه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى وئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس زیندوو بووه‌ته‌وه و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌ریش له عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاو ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌م وڵاته ده‌ستى به كۆبوونه‌وه كرد، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت زه‌ریف سه‌ردانى ئه‌و شوێنه‌ى كرد كه قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیسى جێگرى فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى تێدا كوژرا.
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، زه‌ریف له‌سه‌ر بابه‌تى كوشتنى سوله‌یمانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ هادى عامرى سه‌ركرده‌ى رێكخراوى به‌در كردووه، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانییش باسى كوشتنى سوله‌یمانى كردووه و به زیانێكى گه‌وره‌ى ناوبردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق به‌یاننامه‌یه‌كى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كوشتنى سوله‌یمانى بڵاوكردووه‌ته‌وه و كوشتنه‌كه‌ى به تاوان ناوبردووه و گوتوویه‌تى دادگا له لێكۆڵینه‌وه‌ى رووداوه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له سێى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا كوژران و ئه‌م‌ریكا چه‌ند كاتژمێرێك دواى رووداوه‌كه وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك هه‌واڵى كوژرانى ئه‌وانى بڵاوكرده‌وه.