کازمی سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێم دەکات؟

0

شلێر سەعید

  مسته‌فا كازمی، هه‌ڵمه‌تێكی بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌روازه‌ سنوورییەکان‌ ده‌ستپێكردووە، سەردانی شوێنەکانیش دەکات.

 لە پارێزگای دیالە دوو خاڵی سنوری كۆنتڕۆڵكردوە، لەبەسرە سێ‌ خاڵ ، سەردانی واست-ی کردووەو لەبەرنامەیدایە بچێتە هەمو خاڵەسنوریەكان، دیارە لەبەرنامەی هەیەبچێتە هەمو خاڵە سنورییەكان.

ئایا بەرنامەکەی کازمی، خاڵە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە؟

لە لێدوانێكی تایبەت، سەبارەت بە كۆنتڕۆڵكردنی دەروازە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن كازمیەوە،جەمال كۆچەر سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەنوچەی ڕاگەیاند: كازمی دەستیكردووە بە سەردانی دەروازە سنورییەكان، لە دیالە، بەسرە و   واست ، بەرنامەی هەیە بچێتە هەمو خاڵە سنورییەكان، ئە گەروابێت فشاری کۆنتڕۆڵکردنی دەروازەسنورییەکانی هەرێمی کوردستانیش دروست دەبێت.

جەمال کۆچەر دەڵێت: ئێستا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لایەنە سیاسییەکان و لیژنەكانی پەرلەمان، بە مستەفا كازمی دەڵێن: بۆ ناچی دەروازەكانی هەرێمیش كۆنتڕۆڵبكەی، كازمی خۆشی باسی ئەوەی كردووە، کە دەبێ داهاتی دەروازەكانی هەرێمیش بێتە خەزێنەی دەوڵەت  لەدەرەوەی سیستەم نابێت، بەڵام جارێ‌ دیارنیە مەبەستی چییە و نازانرێت سەردانەكانی بۆ سنورەكانی هەرێم  بەهەمان شێوەی سەردانەكانی بۆ دەروازە سنورییەكانی عێراق دەبێت یان نا.

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنورییەکانی هەرێم، دەستورییە؟

 جەمال كۆچەر گوتی: لەڕوی  دەستورییەوە ئەو بابەتە یەكلانەكراوەتەوە. لە مادەی ١١٠ی دەستور، لە باسی ئیختساسی حسری، لە خاڵی سێیەم باسی ئەوبابەتەدەكات کە”باج و زەڕائیبەكان وتعریفی گومرگی  و چ شتێك داخڵ بێ و چ داخڵ نەبێ و و ئەوكاڵایەنە چ جۆرێكن، بە شێوەك داخڵ بن، دەبێ مواسفاتی چی بێت، ئەوەكاری حكومەتی مەركەزیە. كە دێتە سەرمادەی ١٤٠ باسی ئیختساساتی هاوبەش دەكات، لە نێوان هەرێمەكان و حكومەتی فیدراڵ، كە دەگاتە باسی سنورەكان دەڵێت،  ئیدارەدان وبەڕێوەبردنی پێكەوە دەبێت وبەیاسایەك ڕێك دەخرێت، بەڵام تا ئێستا نازانین ئەو ڕێكخستنە چۆنە”.

ئەو ئەندامە كوردەی پەرلەمانی عێراق پێیوایە: باشترێن ڕێگا چارەسەر ئەوەیە، هەرێم بگاتە ڕێکكەوتن لەگەڵ بەغدا، چونكە كێشەی هەنوكەیی و درێژخایەنمان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com