شانسی دكتۆر فوئاد مەعسوم زیادترە… ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

0

nuche

شانسی دكتۆر فوئاد مەعسوم زیادترە… ئەمڕۆ یەكێتی كاندیدی خۆی یەكلایی دەكاتەوە

نوچە: تایبەت

ململانێكانی نێوان دكتۆر بەرهەم و دكتۆر نەجمەدین كەریم، گەیشتنە ئاستێك كە ئەگەری دوورخستنەوەی هەردووكیان لە پۆستی سەرۆك كۆمار نزیكبێتەوە و بازەكە بەسەر شانی دكتۆر فوئاد مەعسوم بنیشێتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی نوچە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەسنتیشان دەكات، كە لە نێوان هەر یەكە لە دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵح و دكتۆر فوئاد مەعسوم و دكتۆر نەجمەدین كەریمن، بەڵام شانسی دكتۆر فوئاد مەعسوم زیاترە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستة، ئەمەیش دوای ململانێكانی نێوان دكتۆر بەرهەم ساڵح و دكتۆر نەجمەدین كەریم دێت، كە خەریك بوو یەكێتی لە كەناری كەرتبوون نزیك بكەنەوە.

نوچە بۆ دڵنیایی لە زانیارییە بە دەستگەیشتووەكانی، پەیوەندی بە چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە كرد، بەڵام هیچ وەڵامێكی وەرنەگرت.
دكتۆر فوئاد مەعسوم ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و سەرۆكی پێشووی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی بووە، هەروەها یەكێكە لە هاوڕێ‌ نزیكەكانی تاڵەبانی و یەكێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com