نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩-٧-٢٠٢٠، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێک گەیشتە بەغذام بڕیارە دوای نێوەڕۆی هەمان رۆژ سەردانی هەولێر بکات.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئامانج لە سەردانەکەی زەریف، پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و هەروەها، ئامادەکاریشە بۆ سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ تاران.
به‌گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش بڵاوكراوه‌ته‌وه، زه‌ریف له به‌غدا یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ له فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌بێت. دواتر لەگەڵ هه‌ریه‌ك له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران، هادی عامری ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق، فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، فالح فه‌یاز سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.