گەنجێک لە هاوینەهەواری بێخاڵ کوژرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزای رەواندز دەڵێت: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز، رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە کوژرانی گەنجێ بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە: روداوێکی کوشتن لە هاوینەهەواری بێخاڵ رویداوە، هێزەکانمان توانییان لە ماوەی ٤٥ کاتژمێردا تۆمەتبار و ئەو چەکانە دەستگیر بکەن کە لە تاوانەکەدا بەکارهاتوون.
دەقی روونکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی قەزای رواندز :
ئەمڕۆ رێکەوتی ١٨/٧/٢٠٢٠ کاتژمێر ١:٢٥ دوا نیوەڕۆ ئاگادار کراینەوە کە رووداوێکی کوشتن لە گوندی بێخاڵ روویداوە دەست بە جێ مەفرەزەکانمان و تیمی لێکۆڵینەوە بەرێوەبەرایەتیەکەمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت کەسێک کوژراوە بەناوی (آ.غ.ف) دەستمان بەسەر چەکی بەکارهاتوو لە کوشتنەکە داگرت لەگەل تەواوی ئەو کەلو پەلەی لە شوێنی رووداوەکە هەبووە، دواتر ئاگاداری بەشی پۆلیسی رواندزمان کردەوە بۆ پشکنینی تەرمەکە و شوێنی رووداوەکە دوای بە دواداچوونێکی وردی تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان توانیمان کەمتر لە چل و پێنج خولەک بکوژەکە دەستگیربکەین بەناوی (ش.ا.ا) کە ئافرەتە و هەروەها کەسێکی تر بەناوی (ع.ج.ق) کەلەگەڵ بکوژەکە دابووە ئەمڕۆ لە شوێنی رووداوەکە وە کەسێکی تر بە ناوی (ر،ع،ا) کە هاورێی کوژراوەکە بووە دوای لێکۆلینەوەیەکی ورد لەگەڵ بکوژەکە لە بەرێوەبەرایەتیەکەمان دانی بەوە دانا کە ئەو خۆی بە چەکی جۆری دەمانچە دوو فیشەکی لە سەری (ا.غ.ف) داوە و کوشتوویەتی هەروەها تۆمەتبار (ع.ج.ق) دانی بەوە دانا کە لەگەڵ بکوژ دابووە لە شوێنی رووداوەکە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانی بەرێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران بە ئاگاداری بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی رواندز تەواوی پەڕاوی لێکۆڵینەوە و هەرسێ دەستگیرکراوەکە و تەواوی کەلوپەلەکان رەوانەی بەشی پۆلیسی رواندز کران.
تێبینی/هیچ کامیان خەڵکی رواندز نین و رووداوەکەش لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی روویداوە