راگەیێندراوێک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە

0

نوچە

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، کۆبووە و راگەیاندراوێکی لەبارەی ڕێكار و بڕیارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر “له‌ كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت”.

دەقی راگەیاندراوەکە:

دوای نیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 2020.7.18، به‌سه‌رپه‌رشتی د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر كۆبۆوه‌ و كۆبوونه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئه‌م ده‌رنجامانه‌ی خواره‌وه‌:-

1- له‌ كاتژمێر (12)ی ئه‌مشه‌و 18 له‌سه‌ر 19ی 2020.7، تاوه‌كو ڕۆژی سێشەمە 21ی2020.7. ڕێكاره‌كان و بڕیارەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر به‌هەمان شێوه‌ی هەفتەی ڕابردوو بەردەوام ده‌بێت.

2- ڕۆژی سێشەمە 21ی 2020.7 لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتیاری یەکە ئیدارییە سەربەخۆکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبێتەوە و تێیدا ڕێکاری تایبەت و بڕیاری سەرتاسەری بۆ تەواوی پارێزگاکان و یەکە سەربەخۆکان دەدرێت.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com