نوچە-نینا
سەرچاوەیەکی سیاسی کاتی سەردانەکی مستەفا کازمی بۆ ئێران و سعودیە ئاشکرا دەکات.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، سبەی یەکشەممە ١٩-ی جولای، جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەردانی بەغدا دەکات.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی ئێران، سبەی لە بەغدا لەگەڵ جەواد زەریف کۆبێتەوە.
سەرۆکوزیرانی عێراقیش بڕیارە رۆژی دووشەممە ٢٠-ی جولای، وێڕای شاندێکی باڵا پێکهاتوو لە وەزیرانی نەوت، پلاندانان و دارایی و وزە سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ محەممەد بن سلەمان، شازادەی جێنشینی سعودیە کۆببێتەوە.
لە درێژەی گەشتی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی ناوچە، کازمی ڕۆژی سێشەممە، وێڕای شاندی یاوەری سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ ڕابەری کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.