رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، دووبه‌ره‌كییه‌كى توند وگه‌وره له ناوخۆى ئێران له‌سه‌ر عێراق دروست بووه و مسته‌فا كازمى ده‌توانێ بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى سوودى لێ ببینى.
به بڕواى رۆژنامه‌كه ئێستا دوو ئاراسته له ناوه‌ندى سیاسى ئێران هه‌یه، یه‌كه‌میان پێیوایه ده‌بێت چیتر ئێران به شێوازى كۆن ده‌ست نه‌خاته كاروبارى عێراق و وڵاتانى تره‌وه، كه‌چى ئاراسته‌كه‌ى تر پێیوایه ده‌بێت له‌سه‌ر شێوازى كۆن به‌رده‌وام بێت.
ئێندپێندنت ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه ئاراسته‌ى یه‌كه‌م ریفۆرمخوازه‌كانن و ئاراسته‌ى دووه‌میش ده‌سه‌ڵاتداره توندڕه‌وه‌كانى ئێرانن كه سوپاى پاسداران یه‌كێكه له‌و لایه‌نانه.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه له راپۆرته‌كه‌ى به وردى قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى عێراق به‌و ململانێیه ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات ئێستا كه گرووپه میلیشیاكان هێرشه‌كانیانى ناوعێراق گرژییه‌كان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیادى كردووه، به خواستى هیچ ناوه‌ندێكى ئێران نییه ته‌نیا سوپاى پاسداران نه‌بێت.
دووپاتیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، له دواى كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسدران له عێراق، هه‌ژموونى سوپاى پاسداران له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه لاواز بووه، بۆیه ده‌كرێت مسته‌فا كازمى ئه‌مه بكات به هه‌لێك بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى.