فراكسیۆنى “مه‌شروعى عه‌ره‌بى” كه فراكسیۆنێكى سوننه‌یه، راى گه‌یاند حكوومه‌تى عێرا ق له ترسى شۆڕشى برسییه‌كان، بڕیارى سووككردنى رێكارییه‌كانى كۆرۆنا ده‌ركردووه. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه حكوومه‌تى كازمى هیچى بۆ هه‌ژاران نه‌كردووه.
هودا جاڕوڵا سه‌ركرده له فراكسیۆنى مه‌شروعى عه‌ره‌بى كه فراكسیۆنێكى سوننه‌یه و له لایه‌ن خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هیچى بۆ هه‌ژاران نه‌كردووه.
هودا جاڕوڵا ده‌ڵێ، “بڕیاره‌كانى حكوومه‌ت بۆ سووككردنى رێكاره‌كانى خۆپاراستن له كۆرۆنا له ترسى شۆڕشى خه‌ڵكى برسى بووه”.
له هه‌مان لێدوانى باس له‌وه ده‌كات، حكوومه‌ت به چاكى ده‌زانى ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه وه‌ها به‌رده‌وام بووایه ئه‌وا خه‌ڵك شۆڕ‌شیان له دژى حكوومه‌ت ده‌كرد و چونكه ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته حاڵه‌تێك دوو بژارده‌یان له‌به‌رده‌مه مردن به كۆرۆنا یان له برسێتى بمرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى سوننه حكوومه‌ت به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه هیچ شتێكى بۆ خێزانه هه‌ژاره‌كان نه‌كردووه.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو حكوومه‌تى عێراق چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێكارییه‌كانى خۆپاراستن له په‌تاى كۆرۆنا.