بڕیاره‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه مسته‌فا كازمى سه‌ردانى سعوودیه بكات، ئه‌م سه‌ردانه‌یش نیگه‌رانى بۆ هه‌ندێك لایه‌نى شیعه و ئێران دروست ده‌كات، سبه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌گاته به‌غدا و هاوپه‌یمانى فه‌تحیش كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى شیعه‌یه ده‌ڵێ، سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى له‌ژێر كۆنتڕۆڵ دایه.
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه مسته‌فا كازمى سه‌ردانى سعوودیه بكات، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌م سه‌ردانه كۆمه‌ڵێك ئامانجى گرنگى ئابوورى و سیاسى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لایه‌نى شیعه به نزیكبوونه‌وه‌ى ته‌واوى عێراق و سعوودیه‌ى ده‌زانن بۆیه له سه‌ردانه‌كه نیگه‌رانن.
هاوكات بڕیاره‌ى سبه‌ى محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بگاته به‌غدا، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌كه‌ى زه‌ریف بۆ ئه‌وه‌یه كازمى رووه‌و رۆژئاوا نه‌چێت، به‌ڵكو رووى به‌لاى رۆژهه‌ڵات بێت.
له راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب هاتووه، زۆرێك له سه‌رۆك حكوومه‌ته‌كانى عێراق ملكه‌چى تاران بوون، یانیش گوێڕایه‌ڵ بوون، به‌ڵام له‌وه ناچێ كازمى به‌مشێوه‌یه بێت، بۆیه ئێران نیگه‌رانه.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت، جگه له ئێران لایه‌نه شیعه‌كانیش به سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى نیگه‌رانن و به تێكدانى دۆستایه‌تى ئێران و عێراقى ده‌زانن، به‌ڵام محه‌مه‌د كه‌ریم ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و سعوودیه ئاسایى بكاته‌وه وهه‌ر رێككه‌وتنێكیش ئه‌نجام بدات ئه‌وا له‌ژێر چاودێرى و كۆنتڕۆڵ دایه.