وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، له رێى به‌ستنه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌باى عێراق به كاره‌باى وڵاتانى كه‌نداو، رێگرى له‌وه ده‌كات پاره‌ى عێراق به ئێران بدرێت.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆست ئه‌مڕۆ ئاماژه‌ى بۆ ناوه‌ڕۆكى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه باسى له پلانێك كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا دانراوه بۆئه‌وه‌ى تۆڕى كاره‌باى عێراق و وڵاتانى ئه‌نجوومه‌نى هاریكارى كه‌نداو به یه‌كتر ببه‌ستێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه، ئه‌م پڕۆژه‌یه ره‌وتى ئابوورى عێراق و گه‌شه‌پێدانى ئابوورى به‌ره‌و پێش ده‌بات، به تایبه‌تى له شاره‌كانى باشوورى عێراق.
رۆبه‌رت پرێس توێژه‌ى ئه‌مه‌ریكى، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێ، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه رێگرى له‌وه بكرێت پاره‌یه‌كى زۆر به ئێران بدرێت، له‌برى ئه‌و كاره‌بایه‌ى كه به باشوورى عێراقى ده‌دات.
ئه‌و كاته‌ى مسته‌فا كازمى بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پاڵپشتى بۆ كازمى ماوه‌ى لێخۆشبوونى 120 رۆژى بۆ عێراق درێژ كرده‌وه، تا له كڕینى كاره‌باى ئێران به‌رده‌وام بێت، ئه‌گیان به‌گوێره‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران عێراق ناتوانێ كاره‌با له ئێران بكڕێت.