به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕژانى ئاوى دیجله و فوڕات، عێراق تووشى ته‌نگژه‌ى كه‌مئاویى ده‌بێته‌وه و به‌رپرسانى عێراق داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تى عێراق فشارى زیاتر بۆ سه‌ر توركیا دروست بكات تا ناچارى بكات ئاوى زیاتر بڕژێته عێراق.
حه‌مید نایف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، ئه‌مڕۆ له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باس له‌وه ده‌كات، كێشه‌ى كه‌مئاویى له عێراق كێشه‌یه‌كى جددییه و ئه‌گه‌ر عێراق و توركیا گفتوگۆ نه‌كه‌ن، ئه‌وا عێراق تووشى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى كه‌مئاویى ده‌بێت.
ئه‌م لێدوانه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ، دواى ئه‌و لێدوانه دێت كه له مه‌هدى را‌شد حه‌مدانى وه‌زیرى ده‌رامه‌ته ئاوییه‌كانى عێراق، بۆ ئاژانسى ئاسیۆشێتد پرێسى ئه‌مه‌ریكى داویه‌تى و گوتوویه‌تى عێراق تووشى كاره‌ساتى كه‌مئاویى ده‌بێت.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ روونى كردووه‌ته‌وه، پێشبینیه‌كه‌ى وه‌زیر بۆ ئه‌مساڵ نییه به‌ڵكو بۆ ساڵانى داهاتووه، بۆیه ده‌بێت له ئێستاوه عێراق فشار بخاته سه‌ر توركیا تا رێككه‌وتن بكات.
ماڵپه‌رى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و شاره‌زایانى بوارى ستراتیژى ئاوى له زانكۆى دهۆك دواندووه، ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه ده‌بێت له چركه‌یه‌ك توركیا 600 مه‌تر سێجا ئاوى به‌ربدات، كه‌چى ئێستا 300 تا 320 مه‌تر سێجا به‌رده‌دات.