نوچەنێت
بانکی رافیدەینی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی بودجەی پێویست بۆ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران رەوانەی بانکەکەیان کراوە، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی پارەکە دەکرێت.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان پێشتر رایگەیاند، ئه‌مساڵ نزیكه‌ی ٢ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نم لە هەرێم به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ٣٩٠ هه‌زار ته‌ن گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان داوه.
ئەمڕۆ شەممە، ١٨-٧-٢٠٢٠، بانکی رافیدەین، کە بانکێکی حکومی عێراقە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی تەواوی رێکارە یاساییەکان کە پێویست بوە تەواوکراون، ئەمڕۆ فەرمان دراوە راستەخۆ دەست بەدابەشکردنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بکرێت.
لای خۆیەوە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پارەی پێویست بۆ شایستەداراییەکانی جوتیاران ئامادەکراوە و جوتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان دڵنیادەکەنەوە کە شایستەداراییەکانیان پێدەدرێت.