نوچەنێت
ئاگر لە گەڕەکێکی کەمپی قادیای ئاوارەکانی شنگال کەوتەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەک ماڵی ئاوارەکان سووتان و تووشی زیانێکی ماددی زۆر بوون.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ١٨-٧-٢٠٢٠، ئاگر لە گەڕەکێکی کەمپی ئاوارەکانی شەنگال کەوتەوە. هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی زۆری لێکەوتۆتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەباوە بووە. لە کاتی ئاگر کەوتنەوەکە خەڵکەکە تەنیا توانیویانە گیانی خۆیان و خێزانەکانیان دەرباز بکەن.