لۆدریان: چەندین پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەین

0

نوچەنێت

دوابەدوای کۆبوونەوەکەیان، نێچێرڤان بارزانی و ژان ئێف لۆدریان، کۆنگرەی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ هەینی ١٧-٧-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، کاتژمێر نۆ کۆبوونەوە. دوابەدوای کۆبوونەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان ئەنجامدا.

سەرەتا نێچیرڤان بارزانی، زۆر سوپاسی لۆردیانی کرد و گوتی” زۆر سوپاسیان دەکەم کە هەمیشە پاڵپشتی مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستان، دەکات”. لە کاتی شەڕی داعش و هەموو قەیرانەکان سەردانی کردووین.

دواتر وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، گوتی” زۆرسوپاسی دۆستی ئازیزم سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکەم، من ئەوە هەشتەمین جارە سەردانی هەولێر دەکەم، پشتیوانی فەرەنسا بۆ ئێوە بەردەوام دەبێت”.

لۆدریان هەروەها گوتی: پاڵپشتییەکانی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لە داهاتوو یارمەتی دەگەیەنیە مەخۆشخانەی فەرەنسا، لەگەڵ ئەڵمانیا پڕۆژەیەک بە گوژمەی ١٥ملیۆن یۆرۆ لە پارێزگای دهۆک لە بواری ئاو و ئاوەڕۆ ئەنجام دەدەین. لە سلێمانی پڕۆژەمان هەیە بۆ دەستخستنی هەلی کار بۆ گەنجان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com