نوچەنێت
درەنگانی شەوی رابردوو، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر، ئەمە هەشتەمین جارە سەردانی هەولێر دەکات.
ئەمڕۆ هەینی ١٧-٧-٢٠٢٠، کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەستیپێکرد.
هەریەک لە مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشداری کۆبوونەوەکەن، بڕیارە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ،کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ئەنجام بدەن.
ئۆلیڤیێ دێکۆتینی، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، شەوی رابردوو لە تویتێکدا بە زمانی کوردی هەواڵی گەیشتنی ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسای بۆ هەولێر راگەیاندووە و دەڵێت، ئەو سەردانەی بۆ هەولێر بۆ “هاوسۆزی و پشتیوانییە”.