نوچە-سپۆتنیک
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری بەغدا پشتڕاست کردەوە.
لە بەیانێکدا کە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هێزەکانی ئەم وڵاتە کە لە بنکەی سەربازی تاجی جێگیر کراون، بۆ شوێنێکی دیکەی عێراق جێگۆڕکێیان پێ کراوە.
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا جەخت دەکاتەوە، سەرەڕای کشانەوەی هێزەکانیان لە باکوری بەغدا، بە هیچ شێوەیەک لە عێراق ناکشێنەوە.