نوچە-ئاژانسەکان
شەوی ڕابردوو خۆپیشاندانەکان لە شاری بێهبەهانی ئێران، دەستی پێکردەوە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە، لە شارەکانی شیراز، تاران، تەورێز و ئیسفەهان هێزە ئەمنیەکان جێگیر کران و دۆخی نیمچە ئاسایی ڕاگەیێندرا.
خۆپیشاندەران دژ بە دەسەڵات و حکومەتی کۆماری ئیسلامی، هاتوونەتە سەر شەقام.
تاکوو ئێستا زانیاری ورد لە بارەی ئەم خۆپیشاندانە بڵاو نەبۆتەوە.
بەرپرسانی شارەکە دەڵێن، هێزەکانی پۆلیس بە توندی بەرەوڕووی خۆپیشاندەران بوونەتەوە، بەڵام زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.