نوچەنێت
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق، وادەی سدەستپێکردنەوەی گەشتەئاسمانییەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٦-٧-٢٠٢٠، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٣ی ئەم مانگە فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە و گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، فڕۆکەخانە و مۆڵ و بەشێک لە دەروازە سنورییەکانیش دەکرێنەوە. جەخت لەوە دەکرێتەوە کە لەگەڵ کردنەوەی شوێنەکان پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.